لە بەغداوە هەنگاوە جدیەکە بۆ چارەسەرکردنی مووچە نرا
نها نیوز- هەواڵەکان
شاخەوان عەبدوڵا، نوێترین زانیاریی لەبارەی هەوڵەکان بۆ چارەسەری مووچەی هەرێم دەخاتەڕوو و باس لەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، هەرچەندە تایبەت بوو بە بابەتی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، بەڵام ئەو پرسی مووچەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت وروژاندووە و ئەوانیش لەو بابەتە هاوڕابوون و بەهەمان شێوە ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی دیکەش لەگەڵ سودانی بۆ هەمان پرس و ئەنجام دراوە.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی مووچە دەخاتەڕوو و نووسیویەتی: " کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو ، بەڵام بۆ من بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەهەموو پرسێک گرنگ تر بو ، بۆیە بەڕوونی تیشکمان خستە سەر کاریگەییەکانی خەرج نەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
ڕاشیگەیاندووە: " باسمان لەوە کرد، ئەگەرچی ناونیشانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بەهێرەشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و مەترسییەکانی لەسەر عێراق بەڵام بابەتی سەرف نەکردنی موچە و برسی کردنی زیاد لە یەک ملیون موچە خۆری هەرێمیش دەبیت ئەولیەوت بێت بەلای هەموو لایەکەوە، هەرچی زووە ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت، چونکە موچەخۆرانی هەرێم تەواو بێزارو نیگەرانن لەبڕینی موچەکانیان".
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێک لەسەکردەکانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت هاوڕا بوون، هەر ئەمشەویش کۆبوونەوەیەکی دیکەیان لەگەڵ محەمەد شیاح سودانی سەرۆکی حکومەتی عێراق بۆ هەمان پرس ئەنجام داوە.
شاخەوان عەبدوڵا، جەختیش دەکاتەوە: " سبەینیش هەوڵەکانمان لەڕووی یاسایی و ئیداری بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە".
|