گرژییەکانی ئێران وئیسرائیل نرخی نەوتیان بەرز کردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوتی برێنت بۆ 8٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆش بە 75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەمی بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
تووندبوونەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و زیادبوونی ژمارەی قوربانییانی سڤیل، مەترسی لێکەوتووەتەوە کە جەنگەکە بەردەوام بێت و بەخێرایی تەشەنە بکات.
گرژییەکانی نێوان دوو وڵات مەترسی ئەوەی لێدەکرێت ببێتە هۆکار بۆ پچڕانی گەرووی هورمز کە نزیکەی 25٪ـی نەوتی جیهانی پێداتێدەپەڕێت کە دەکاتە رۆژانە 19 ملیۆن تاوەکو 20 ملیۆن بەرمیل.
|