ئابوری

سبەی لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا دەکرێت

نها نیوز ـ هەواڵەکان 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرایکرد،  لیستی مووچە و میزان موراجەعە ئەمڕۆ ئامادە دەبێت، دەشڵێت "ئەگەر هەیە ئەمڕۆ یاخود ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بنێردرێت بۆ بەغدا".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی وت "وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکات".

ئاشکراشیکرد "ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی دارایین لەگەڵ بانکەکاندا بۆ داهاتی ناوخۆ، چاوەڕوانی ئەنجامی بانکەکانین، چونکە پارەکە ئامادەیە و نزیکەی 49 ملیار دینار دەبێت".

بەوتەی سەرچاوەکە "ئامادەکردنی لیستی مووچە ئەمڕۆ تەواو دەبێت، میزان موراجەعەش ئامادەیە، ئەمڕۆ یاخود ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دەیبەین بۆ بەغدا". 

وتیشی"ئەگەر هاتوو لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە لەگەڵ بانکەکان ئەمڕۆ تەواوبێت، ئێوارە داهاتی ناوخۆ دەخەینە سەر هەژماری لقی هەولێر بانکی ناوەندی عێراق، بەڵام گەر هاتوو تەواو نەبوو سبەی بەیانییەکەی رادەست دەکرێت".
2025-04-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.