ئابوری

ئاوات جەناب وادەی ناردنی مووچەی لەبەغداوە ئاشکراکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی وتەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم، هیوادارە یەکشەممە پارەی مووچە رەوانە بکرێت.

وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

لەدوای کۆبوونەوەکە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان وتی "کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان ئیجابی بوو، بۆ سبەینێش لە کۆبوونەوە بەردەوام دەبین و ئومێدەوارم هەر سبەینێ کارەکان تەواوببنن و بگەین بە رێکەوتن".

لەبارەی وادەی ناردنی مووچەش لە عێراقەوە، ناوبراو ئاشکراشیکرد "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسمان لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان کردووە، هەڵوێستیان ئیجابی بووە، هیوادارین سبەینێ کارەکانمان تەواوببن و بۆ رۆژی یەکشەممە مووچە تەمویل بکرێت".
2025-01-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.