داهاتی هەفتانەى سنوری سلێمانی بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت زیادی کردووە
نها نیوز – هەواڵەکان
ماڵپەڕی شەفافیەت ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، کە داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 18-1-2025 تا 24-1-2025، بڕی 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی, هەڵەبجە, هەردوو ئیدارەی سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بۆ یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە پێی ڕاگەیاندراوەکە بڕی 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە، بەجۆرێك كە 87%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 13%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
بەپێی بڵاوکاروەکەی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتانەى سنوری سلێمانی لە 21.7 % زیادی کردووە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
لە ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
|