عەلی ئیبراهیم باخ: عەقڵی کورد تەنها بە پرسی مووچەوە مشغوڵ کراوە
نها نیوز – هەواڵەکان
شرۆڤەکارێکی سیاسی لە بارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرایکردووە، جیهان بە بەهێزکردنی پێگەی سیاسی و ئابووری وڵاتەکانیان سەرقاڵن، لەکاتێکدا پرسی مووچە بۆتە خەمی سەرەکی کورد، و عەقڵی کورد تەنها بە پرسی مووچەوە مشغوڵ کراوە.
عەلی ئیبراهیم باخ، شرۆڤەکاری سیاسی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەغدا تودەی ڕایگەیاندووە، بابەتەکە ئاڵۆزە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پابەندی مافەکانی هاووڵاتیانی بێت، بەڵام پێدەچێت حکومەتی عێراق ئەو پرسە و ناکۆکی نێوانیان بەلانابێت، چونکە بەغدا و هەولێر دۆش داماون لە پرسی مووچەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرسی بودجە تەنها لە فایلی مووچەدا سنوردار بوو، ئەمەش بووەتە هۆی سستی جوڵە و ئیفلیجی تەواو لە بازاڕەکاندا، لە بەرامبەردا هاوڵاتی باجەکەی دەدات.
ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کردووە، کە بابەتەکە زۆر جدییە، ئەگەر ئەو فەرمانبەرە مووچەکەی وەرنەگرێت، بەر کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکەوێت، بەمەش پرسی مووچە بووەتە خەمی سەرەکی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان و وای لێهاتووە لە شۆکدا ژیان بەسەر دەبەن، و دەتوانرێت وەک دەرمانێک بۆ هاوڵاتی هەژمار بکرێت، چونکە هەموو کێشەکان تەنها لە پرسی مووچەدا قەتیس کراون.
هێشتا کێشەی مووچە لە نێوان بەغدا و هەولێر هەڵپەسێردراوە، و کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەیە، لە کاتێکدا سیاسییەکان بەردەوامن لە دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بەم فایلە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تری نێوان هەردوولا.
|