وادەی یەکلاییکردنەوەی پرسە چارەنوسسازەکە ئاشکراکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
جێگری سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم کە لە کۆبوونەوەیەکدا لەنێوان هەولێر و بەغدا کرابوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هەفتەی داهاتوو کۆبونەوەی وهفدى هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ جارى دووەم بەڕێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەسەر داهاتی نا نەوتی دهكهن، لەگەڵ ئەو ڕێژەی بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت".
د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە داڤۆسى سویسراوه وتی "لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بەمادەی 12 لە یاسای بودجە نەدراوه تائێستا، هەرکاتێک دەنگ بەو بڕگەیە بدرێت، کێشەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان چارەسەردەبێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیش پەیوەستە بەبڕیاری پەرلەمانی عێراقهوه".
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەدات، هەفتەی رابردوو لەماڵی ئەو له شارى بهغدا، وەزیری دارایی فیدراڵ و وهفدى هەرێم کۆبونەوەیان کردووە، لەکۆبونەوەکەدا زۆر بابەتیان باسکردووە، لەوانەش بابەتی داهاتی نا نەوتی، لەبارەی ئەوەی چ رێژەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بێت و لەسەر چ بنەمایەکیش بێت.
د. فوئاد حسێن ئاشکراشیکرد "هیوادارین لەکۆبونەوەی دووەم کە هەفتەی داهاتوو لەسەر پرسی داهاتی نا نەوتی و بابەتەکانی دیکە دەکرێت، بگەینە رێککەوتن و بڕیارێكى گرنگ بدرێت".
وتیشی "لەبارەی گەڕاندنەوەی زەوییە داگیركراوهكانیش بۆ خاوەنهکانیان، من پێموایه بڕیارێکی گرنگ بوو کە دەبوو زووتر بدرێت، ئێستا عەدالەت هاتەدی دوای ساڵانێکی زۆر لە زوڵم".
|