ئابوری

تەیف سامى بەمەرج بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک هەیە و قسەی کۆتایشی لەبارەی مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمەوە کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی عێراق، ئەو مەرجانەی تەیف سامی باسی کردووە یەکەمیان رادەستکردنی داهاتی ناوخۆیە و ئەوی دیکەش ئەگەر تەنها محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی بەغدا، فەرمانی پێبکات پارەی مووچە دەنێرێت.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکە "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق وتویەتى؛ ساڵی رابردوو نزیکەى 11 ترلیۆن دینارمان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، لەبەرامبەردا هەرێمی کوردستان تەنها 320 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی ناردووەتە وەزارەتەکەى، کە دەبوو جگە لە نەوت، زیاتر لە 400 ملیار دینار بنێرن".

وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئەگەر هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەمیان بۆ نەنێرێت، لە عێراق کورتهێنان دروست دەبێت.
پەیوەست بە مووچەی مانگی 12ـەشەوە تەیف سامی ئاشکرایکردووە "یەک دیناری دیکى نانێرنە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێمی کوردستان و مووچەی مانگی 12شم بەتەواوی ناردووە و دەبێت حکومەتی هەرێم خۆی بیدات.

ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ تەیف سامی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025 هیچ کێشەی نییە و دڵنیایی لەبارەی مووچەوە داوە.
 
2025-01-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.