لەبارەی مووچەی مانگی 10ەوە زانیاری نوێ ئاشکراکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند "وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامە و تائێستا چەند دەستەیەک و وەزارەتێک وردبینی تێدا کراوە.
لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێمیش، سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد "هەرکات تەواوی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وردبینی تێداکرا و هیج کێشە و گرفتێکی تێدانەبوو، ئەوکات تەمویلی مووچەکانیان دەکرێت و پارەکە دەگاتە وەزارەتی دارایی هەرێم".
|