یەکێتی هەنگاوێکی تری نا بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، بەمەبستی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند "وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە".
دەشڵێت "لە کۆبوونەوەکە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە".
بە وتەی کاروان یاروەیس، وەفدەکەی یەکێتی پێکهاتبوون لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، کاروان یاروەیس و نەرمین مەعروف، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق.
|