ئابوری

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی 10ەوە پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی 10ەوە پەیامێک ئاراستەی بەغدا دەکات و دەڵێت "پێویسە وەزارەتی دارایی عێراق بەزووترین كات مووچەی مانگی 10 خەرجبكات".

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەدوا بڕیاری خۆیدا، وەزارەتی دارایی عێراقی پابەندكردووە كە بەردەوامبێت لە خەرجكردنی مووچەی هەرێم تاكۆتایی ئەمساڵ و هەروەها وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم و لەماوەی رابردوودا، سەرجەم كەموكورتی لیستەكانی مووچەیان راستكردووەتەوە و ناردوویانە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەنجومەنەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە "بۆ ئەوانەشی كە تائێستا بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە یان ژمارەی وەزیفیی بێ هاوتایان نییە، 20ی ئەم مانگە وەك دوا وادە دەستنیشانكراوە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران داواش لە وەزارەتی دارایی عێراق دەكات كە بە زووترین كات، مووچەی مانگی 10 خەرجبكات و رێكاریی جیاكاریی بەرامبەر هەرێمی كوردستان نەگرێتە بەر لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە و رێكارە داراییەكان.
 
2024-11-06
زیاتر...