سودانی لەبارەی مووچەوە پێشنیارێک دەخاتە بەردەم هەرێم
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر راستەوخۆ مووچە بدەینە هەرێم، قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێم.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت "ئەگەر بوترێت پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی راستەوخۆ بەغدا بیدات، ئەوا قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
سودانی پێشنیارێک دەخاتە بەردەم هەرێم و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر هەرێمی کوردستان بەوە رازی دەبێت، ئەوان سبەینێ ئەوە جێبەجێ دەکەن و بەشێوەی راستەوخۆ لە وەزارەتی داراییەوە مووچە دەدەن.
|