لە بەغداوە وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە بەغدا لە وردبینیکردنی لیستی مووچەی هەرێم خێرا نییە، بەڵام ئەگەر هەیە کۆتای ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 10 بنێرن.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی 10ەوە ئاشکرایکرد "ئەگەر بەغدا گرفت و تێبینی نەبێت ئەوا مووچەی مانگی 10 کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگات.
وتیشی "بەغدا لە وردبینیکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خێرا نییە و جاری واهەیە چوار بۆ پێنج رۆژی پێدەچێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی رادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد.
|