عێراق دەستیکرد بە دابەش کردنی مووچە
نها نیوز – هەواڵەکان
بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستیپێکرد و لە هەرێمیش هێشتا مووچەی مانگی 10 دابەشنەکراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنیی عێراق کرد.
لەو بارەیەوە حیسام عەبدولستار، بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان ڕێکارەکان و ناردنی داتاکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی تشرینی دووەم تەواو کردووە.
ناوبراو هۆکاری دواکەوتنی ڕێکارەکانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ڕۆژانی یەک و دووی ئەم مانگە، پشوو بوون و دواتر ڕێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی تەواوکران.
|