ئابوری

هۆکاری هاوتانەکردن و دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی ئاشکرابوو

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی هادی ئەکرەم پسپۆڕی شارەزا لەیاسای خانەنشینی مەدەنی‌و سەربازی، ئەوەی هاوتاکردنی مووچە خانەنشینی راگرتووە وە هۆکارە بۆ دواکەوتنی مووچە پلەدارەکانی رائید تاوەکو لیواو فەریقە کە بە هاوتاکردن، مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە بەرێژەی 50%.

هادی ئەکرەم، شارەزا لەیاسای خانەنشینی مەدەنی‌ و سەربازی لە لێدوانێکدا دەڵێت "ئێستا لەهەرێم مووچەی خانەنشینی پلەی نەقیب 999 هەزار دینارە و لەهاوتاکردندا 100 هەزاری پاڵپشتیی دەچێتە سەر، بەڵام پلەی رائید خانەنشینییەکەی نزیکەی ملیۆنێک ‌و 180 هەزار دینارە و تاوەکو عەمید لەهاوتاکردن سودمەند نابن".

ناوبراو هۆکاری بنەڕەتیەکەش ئاشکرا دەکات "فەریقەکان مووچەکەیان شەش تا حەوت ملیۆنە، ئەگەر هاوتا بکرێت دەبێت بە چوار ملیۆن ‌و 200 هەزار، پلەدارەکانی رائید تاوەکو لیواو فەریق مووچەکانیان کەمدەکات بەرێژەی 50%".
2024-11-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.