بانکی رافیدەین راگەیەندراوێکی گرنگی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بانکی رافیدەین دەیان ملیۆن دینار دەدات بە هاوڵاتییان، کە زیاتر لە پێنج هەزار کەس لێی سودمەند دەبێت
بانكی رافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی پێدانی قه‌رزه‌كانی مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵه‌وه، زیاتر له پێنج هه‌زار قه‌رز به‌و كه‌سانه دراوه كه به‌پێی قه‌رزه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری (پرۆژه‌ی ریاده) تۆماركراون".
رافیدەین رونیشیکردووەتەوە "ده‌ستپێشخه‌ریی ریاده ئامانجی پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ته به وزه‌ی گه‌نجان و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار".
بانکەکە ئاماژەی بە بڕی قەرزەکە کردووە و دەڵێت "قه‌رزی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به‌پێی ئه‌و كۆنتڕۆڵ و مه‌رجانه‌ی پێشتر دیاریكراون 20 ملیۆن دیناره بۆ هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر داواكاری پێشكه‌ش بكات و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پرۆژه‌كه‌ی بخاته‌ڕوو كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات".
|