حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر "هەژماری من" هەڕەشەی توند لە فەرمانبەران دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
لە هۆشداریەکی توند دا وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی کاربەڕێکەر، هەڕەشە لەهەر فەرمانبەرێک دەکات ئەگەر کەمتەرخەم و سەرپێچیکاربێ و بەربەست بۆ "هەژماری من" دروست بکات، دواجار سزا دەدرێت.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی دەست نها نیوز کەوتووە و واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری وەزارەتی تەندروستی لەسەرە و ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی کراوە، تیایدا داوادەکات کاری پێویست بکەن بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی رێکارەکانی پرۆژەی "هەژماری من".
ئەوەش هاتووە "رێگریکردن لەهەر سەرپێچیەک لەم پرۆسەیە لەلایەن پێکهاتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی و بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم بەش و کارگێڕییەکانی دامودەزگای تەندروستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست بەپێی حکومەکانی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی لێپرسینەوە و سزادانی فەرمانبەرانی کەمتەرخەم و سەرپێچیکار کە بەربەست دروست دەکەن لەبەردەم بەجێ گەیاندنی پڕۆژەی (هەژماری من)".
|