ئابوری

لە عێراقەوە وادەی ناردنی مووچەی مانگی 8 و 9 ئاشکراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە کە قسەیکردووە بۆ میدیاکان، چاوەڕواندەکرێت سەرەتایی هەفتەی داهاتوو حکومەتی کاربەڕێکەر لسیتی مووچەی مانگی 8 و 9 بۆ عێراق بنێرێت و کۆتایی هەفتەکە پارەکە بنێردرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی راگەیاند "دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی لیستی مووچەی مانگی 8 و 9ی حکومەتی هەرێمە بەدیاریکراوی لیستی مووچەی مانگی هەشت، بۆ ئەوەی ئەو گوژمە تەواوکاریەی کەلە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێدرا لەگەڵ تەمویلی پارێزگا و وەزارەتەکانی خۆی مووچەی مانگی نۆش بنێردرێت".

وتیشی "تاوەکو ئێستا هەرێم لیستی مووچەکەی نەناردووە، چونکە عێراق مەرجی بۆ داناوە کە دەبێت لیستەکە تەواو بێت و بێ کەموکوڕی بێت هیچ تێبینیەکی وەزارەتی دارایی عێراقی لەسەر بێت".

لەبارەی وادەی ناردنی پارەی دوو مانگەکە، بەوتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە بێت "وا چاوەڕواندەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 8 و 9 بنێرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی تاوەکو رۆژی دووشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لەسەر بێت دەوام نییە، وا چاوەڕوان دەکرێت ناردنی پارەکە بکەوێتە کۆتایی هەفتەوە.
 
2024-09-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.