ئابوری

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا و دەتوانن لە لێخۆشبوون سودمەندبن

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەڵێت "بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کرێی کارەبا، لە ڕۆژی پشووی شەممەدا هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر بکەن.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت "بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە بڕیاری لێخۆشبوونی 20٪ قەرزی کرێی کارەبا لە ڕۆژی شەممەدا، سەرەڕای ئەوەی کە پشووە بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر کراوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی 31/7/2024، وەک دوا وادەی لێخۆشبوونی 20٪ قەرزی کرێی کارەبا دیاریکراوە، هۆبەی فرۆشیاری وزە 1، لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر /1 لە ڕۆژی شەممە سەڕەڕای ئەوەی کە پشووە کراوە دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانی دواتریش پارە وەرگرتن تا کاتژمێر 4:30 ئێوارە بەردەوام دەبێت.
 
2024-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.