ئابوری

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم وەزارەتە دەستپێدەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت.

لەمیانی  راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مانگی ئایار دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەشداوە "وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تەموویلێكی بۆ مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا و پەرلەمانی كوردستان نەناردووە و هەردوو مانگەكە لە داهاتی ناوخۆ دابینكراوە.

بەوتەی ئەو وەزارەتە، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە، بۆ ئەو مەبەستە دەشڵێت "لەهەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق.
2024-07-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.