ئابوری

هەواڵێکی ناخۆش لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران گەیشت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتەکەیان هێشتا وردبینى لە لیستى مووچەخۆرانى هەرێمدا دەستپێنەکردووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە میدیای یەکێتی دەڵێت "وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا پرۆسەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی بۆ مانگی تەمووز دەستپێنەکردووە.

سەبارەت بە هۆکاری دەستپێنەکردنی وردبینی لە لیستەکەی هەرێم، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای دەکات "وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامە لە پارەدارکردنی دامودەزگا و وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت تاکۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی دامودەزگاکانی حکومەتی ناوەند کۆتایی پێبێت.

هەر بەوتەی ئەو سەرچاوە، لە هەفتەی داهاتووەوە دارایی عێراق رێکارەکانی دەست پێدەکات بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی کارەبای هەرێم و هەروەها لیستی مووچەی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی تەمموز.
 
2024-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.