ئابوری

گەیشت.. تێبینییەکانی بەغدا جێبەجێکران و مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، سەرجەم تێبینییەکانی بەغدایان لەسەر لیستی موچەی وەزارەتی کارەبا چارەسەرکردووە و چاوەڕوان دەکەن بەمزووانە موچەی مانگی شەشی فەرمانبەران خەرج بکرێت.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەفتەی رابردوو هەردوو لیژنەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی وربینیکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان سەردانی وەزارەتی کارەبایان کردووە و کاریان لەسەر تێبینی و سەرنجەکان کردووە، بەتایبەت چارەسەرکردنی گرفتی ئەو دوو هەزار و 800 پۆلیسەی وەزارەتی ناوخۆ کە لەسەر میلاکی وەزارەتی کارەبان.

وتیشی "لە ئێستادا هیچ گرفتێک لە لیستی مووچەی وەزارەتی کارەبا نەماوە و چاوەڕوان دەکەن، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر راسپاردەکانی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا خەرج بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی رادەستی بەغدا کردووە، بەڵام هێشتا گرفت لە مووچەی مانگی شەشی بەشێکی مووچەخۆران ماوە و دابەش نەکراوە.
 
2024-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.