ئابوری

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەوە گەیشت و توێژێکی مووچەخۆران بێهیوان

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ پارەی مووچەی پەرلەمانی کوردستان گەیشت و دەست بەدابەشکردنی کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەی مووچەی وەزارەتی کارەبا نەگەیشتووە.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ پارەی مووچەی پەرلەمان نێردراوە و دەستبەجێ دابەشکراوە و هیچ گرفتێک نەبووە.

وتیشی "لیستی مووچەی مووچەخۆرانی پەرلەمانی كوردستاندا هیچ گرفتێکی نەبووە و پێشتر شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانیان كردوون و هیچ تێبینییەكیان نەبووە و بۆ مانگی داهاتووش ئەو کێشەیەی دواکەوتنی مووچەکانمان دروستنابێتەوە.

هاوکات، سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت "تاوەکو ئێستا مووچەی وەزارەتی کارەبا لە بەغداوە نەگەیشتووە و بە فەرمی پێیان نەوتوین کەی پارەکە دەنێردرێت و دابەشدەکرێت.

بەغداد بۆ مانگی شەش پارەی مووچەی پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی کارەبای لەگەڵ پارەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکەدا نەنارد، بەڵام ئەمڕۆ پارەی پەرلەمانی کوردستان گەیشت و دیار نییە کەی پارەی مووچەی وەزارەتی کارەبا دەنێردرێت.
 
2024-07-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.