هەموو شتێک ئاشکرابوو.. دارایی هەرێم لە کورتهێنانی مووچەدا فێڵی کردووە
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مانگی شەش وەزارەتی دارایی فیدراڵ 991 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە، کورتهێنان لەکوێدایە؟ دەشڵێت "ئەم بڕە لەکاتێکدایە کە هێشتا بەغدا پارەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی نەناردووە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەلەرمانی عێراق لەسەر فراکستۆنی کۆمەڵی دادگەری لە نوسراوێکیدا ئاشکرای دەکات "وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە 4/7/2024 بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن دیناری نارد. لە 9/7/2024 بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری دیکەی نارد.
وتیشی "ئەمڕۆش 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار پارەی هەردوو مانگەکەی هێزی ئەمنی نارد نیوەی ئەو بڕە بۆ مانگی 6 دەکاتە 338 ملیار و 10 ملیۆن دینار.
سۆران عومەر زیاتری رونکردەوە و وتی "بۆ مانگی حوزەیران بەغدا بڕی 991 ملیارو 383 ملیۆن دیناری ناردووە! کورتهێنان لەکوێدایە؟ لەکاتێکدا موچەی وەزارەتی کارەباو پەرلەمانیش نەنێردراوە!
|