هه‌واڵه خۆشه‌كه له‌باره‌ى مووچه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێم له ڕێگه‌ى نها نیوزه‌وه زانیاریی دڵخۆشكه‌رى تایبه‌ت به‌مووچه ئاشكراكرد، ده‌ڵێت:"سبه‌ینێ به‌غدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م توێژه‌كان ڕه‌وانه ده‌كات".
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى نها نیوز له سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆى له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه وه‌ریگرتووه، سبەینێ دووشەممە مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، دوای ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و عێراق، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، دەست بە ناردنی پارە بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کرا.
ئه‌و سەرچاوەیە جه‌ختیكرده‌وه، سبەینێ دووشەممە مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و مووچەکانیان دابەشدەکرێت.
هه‌ر سبه‌ینێ ناوی 282 هەزار پێشمەرگە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، 352 ملیار دینار تێچووی مووچەکەیانە.
|