ترەمپ بڕیاری کۆتایی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا دەدات
نها نیوز - هەواڵەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، نەیانوتووە کە هێزەکانیان لە سوریا دەکشێننەوە، هاوکات دەشڵێت "لەبارەی ئەو بابەتەوە بڕیار دەدەین".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەدوای واژۆکردنی چەند فەرمانێك لە كۆشكی سپی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە.
ترەمپ لەبارەی ئەوەی كە بڕیاردرابێت بە كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا ئاشکرای دەکات "نازانم كێ ئەم قسەیەی كردووە. بەڵام لەبارەی ئەو بابەتەوە بڕیار دەدەین".
وتیشی "ئێمە بەشدارنین لەوەی كە لە سوریا دەگوزەرێت، سوریا بۆ خۆی فەوزایەكە و ناشیانەوێت ئێمە بەشدار بین".
|