ئەردۆغان دووبارە هەڕەشە دەکات لە ڕۆژئاوا
نها نیوز – هەواڵەکان
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە دەرەوەی سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەی (سووریا و عێراق).
ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا هەموو هەڕەشەکان لەسەر وڵاتەکەی لە ناودەبات، بەتایبەتی پرسی تیرۆر، بە ئاماژەدان بە هێزە کوردییەکان لە باکوری سووریا.
سه باره ت به پێشهاتەکانی ئێستای سووریا، ئه ڕدۆغان وتی: "ئێمه بەسەرکەوتن، تاقیکردنەوەی سووریامان تێپەڕاند".
دەشڵێت، "ئەنقەرە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان کردەوە".
ئەم وتانەی ئەردۆغان لە وتارێکیدا بوو لە میانی کۆنفرانسی ئاسایی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە بالیکێسیر لە ڕۆژئاوای تورکیا، هەروەها لێدوانی لەسەر لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دا کە تیایدا وتی، "تورکیا ئێستا کلیلی ناوچەکە و مەلەفی سووریای بەدەستەوەیە".
|