جیهان

سەرۆکی ئەڵمانیا پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریکرد

نها نیوز – هەواڵەکان 

فرانک واڵتەر شتاینمیەر، سەرۆکی ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵوەشاندەوە بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 23ی شوبات دوای ڕووخانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.

شوڵتز، لە سەرەتای ئەم مانگەدا دوای ڕۆیشتنی پارتی دیموکراتی ئازاد لە هاوپەیمانیەتیەکەی، دەنگی متمانەی لە پەرلەمان لەدەستدا، بەمەش حکومەتەکەی بێ زۆرینەی پەرلەمان مایەوە.

هەروەها دەنگی متمانەدان بووە هۆی سەرهەڵدانی هەڵمەتێکی جددی لە بەرژەوەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ڕاپرسییەکان باس لەوە دەکەن کە فریدریش مێرتز, جێگەی شوڵتز دەگرێتەوە، حکومەتی ئێستای تۆمەتبار کردووە بە سەپاندنی ڕێسای زیادەڕۆیی و دامرکاندنەوەی گەشەکردن.

2024-12-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.