باڵیۆزی ئۆکرانیا: سێیەم جەنگی جیهانیی بەکرداری دەستیپێکردووە
نها نیوز - هەواڵەکان
بەگوێرەی وتەی باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا، بەشداریی راستەوخۆی هاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی لەشەڕی ئۆکرانیا، ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی سێیەم جەنگی جیهانی، دەشڵێت "سەربازانی کۆریای باکور و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و پێکهاتەکانی چینیش لە هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن".
ڤالێری زالۆژنی، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا رایگهیاند "سێیەم جەنگی جیهانی بەکرداریی دەستیپێکردووە و بەشداریی راستەوخۆی هاوپەیمانەکانی روسیا لە شەڕی ئۆکرانیا، ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی ئهو جەنگه".
ڤالێری زالۆژنی کە هاوکات فەرماندەی باڵای پێشوی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیایە ئاشکراشیکرد "ئۆکرانیا لە ساڵی 2024دا هەر بەتەنیا رووبەرووی روسیا نەبووهتەوە، بەوپێیەی سەربازانی کۆریای باکور بەشداریی شەڕەکە دەکەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و موشەکی کۆریای باکور و پێکهاتەکانی چینیش لەهێرشەکانی سەر ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن".
ڤالێری جەختیشیکردەوە "ئەم پێشهاتانە هۆکاری روون دەخەنەڕوو بۆ ئەوەی بڵێین جیهان چوەتە سەردەمێکی جەنگی جیهانیی نوێ".
باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا هۆشداریشیدا لەوەی، ئێستا جیهان دەرفەتی ئەوەی هەیە وانە فێربێت و ئەم هەڵچوونە لەسەر خاکی ئۆکرانیا رابگرێت، بەڵام "هاوبەشەکانی ئۆکرانیا نەیانتوانی درک بەمەترسیداریی دۆخەکە بکەن".
"وڵاتەکە رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە و پێویستی بەپاڵپشتی تەکنیکیی و سەربازیی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، جەنگی سێیهمى جیهانیی لەئێستاوە دەستیپێکردووە". فەرماندەی باڵای پێشوی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا وا دەڵێت
|