فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهۆ و گالانت دەرکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتنیاهۆ و یواڤ گالانت دەرکرد.
بەپێی میدیا نێودەوڵەتییەکان، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەریەکە لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەرکردووە.
میدیاکان ئاشکراشیانکردووە، دادگاکە بەتۆمەتی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و سیاسەتی برسیکردن و بەکارهێنانی چەک، بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەی دەرکردووە.
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی خستووەتە روو "هۆکاری لۆژیکی و بڕواپێکراو هەیە بۆ ئەوەی بڵێین ناتانیاهۆ و گالانت سەرپەرشتیی هێرشەکانیان دژی هاوڵاتییانی مەدەنی کردووە.
|