جیهان

پۆتین پەیوەندی بە سوودانییەوە کرد

نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفونییدا باسیان لە چەند بابەتێکی گرنگ کرد سەبارەت بە باری ئەمنیی ناوچەکە و وزە و نرخی نەوت، هەروەها پەیوەندیە هاوبەشەکانی هەردوولا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندیی کردووە بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەیوەندییەکەدا باس لە پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە کراوە، کە تیایدا جەخت لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتری وڵاتانی زلهێز کرایەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ بە شێوەیەک کە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە و جیهان نەکات.

باسی لەوەشکرد، هاوکات باسیش لە پرسی وزە و گرنگی هەماهەنگی نێوان هەموو وڵاتانی پەیوەندیدار، لە چوارچێوەی ئۆپێک و گروپی ئۆپێک پڵەس کراوە، بە مەبەستی سەقامگیرکردنی نرخی نەوت و گاز، کە گەرەنتی نرخی دادپەروەرانە بکات بۆ هەناردەکاران و بەکاربەران.
 
2024-11-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.