ئەمریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئۆكرانیا هه‌ڵكرد تا هێرش بكاته‌سه‌ر قوڵایی روسیا
نها نیوز - هەواڵەکان
ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی هه‌ڵگرتووه كه رێگری له ئۆكرانیا ده‌كرد چه‌كه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر قووڵایی خاكی روسیا به‌كاربهێنێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز لەزاری سێ سهرچاوهوە راگه‌یاندووه "ئۆكرانیا به‌نیازه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كه‌م هێرشی دوور مه‌ودای خۆی ئه‌نجام بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م هێرشه به‌هۆی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاشكرا بكات".
لەلایەکی دیکەشەوە به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ئاژانسی فرانس پرێسی وتوە "واشنتۆن رێگه‌ی به ئۆكرانیا داوه كه ئه‌و مووشه‌كه دوور مه‌ودایانه‌ی كه بۆی دابین كردووه، له شه‌ڕ دژی روسیا به‌كاربهێنێت".
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوی ئاشكرا نه‌کراوە، باسی لەوەشکرد ئەمریکا گڵۆپی سه‌وزی بۆ به‌كارهێنانی مووشه‌كی دوورمه‌ودا له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه دژی روسیا هه‌ڵكرد".
|