ترەمپ هەناردەكردنی نەوتی ئێران دەكاتە ئامانج
نها نیوز - هەواڵەکان
رۆژنامەی "فاینانشیال تایمز" بەریتانی بڵاویکردەوە، ترەمپ هەوڵ دەدات سزاکان لەسەر ئێران توند بکاتەوە و هەناردەکردنەوەی نەوتی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.
رۆژنامەی "فاینانشیال تایمز" بەریتانی رایگەیاندووە "دۆناڵد ترەمپ هەوڵی توندكردنەوەی سزاكان دەدات لەسەر ئێران، بەتایبەت لە پرسی هەناردەكردنی نەوت و تیمەكەی لە ئێستادا كاردەكەن لەسەر داڕشتنی فەرمانی جێبەجێكاری دژی تاران، كە رەنگە لە رۆژی یەكەمی چوونی ترەمپ بۆ كۆشكی سپی لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوو دەربچێت.
هەر بەپێی ئەو رۆژنامەیە، ترەمپ بەنیازە سیاسەتی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر ئێران بگێڕێتەوە، بۆ كەمكردنەوەی توانا داراییەكانی بەزووترین كات و گومان هەیە لەوەی ئێران مەرجەكانی ترەمپ قبوڵبكات،
ئەوەش خراوەتە روو، لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا، هەناردەكردنی نەوتی ئێران بۆ زیاتر سێ هێندە بەرزبووەتەوە.
|