گورزێکی گەورە لە نەتانیاهۆ دەدرێت و دادگایی دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەرەتای مانگی داهاتوو لەبەردەم دادگای ناوەندی قودس دادگایی دەکرێت.
میدیا جیهانییەکان ئاشکرایانکردووە "بڕیارە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 2ـی مانگی کانونی یەکەم لە دادگای ناوەندی قودس بە تۆمەتی تێوەگلانی لە گەندەڵی دادگایی بکرێت".
هاوکات نەتانیاهۆ لەڕێگەی تیمی پارێزەرەکانیەوە داوای کردووە، دادگاییکردنەکەی بۆ نزیکەی سێ مانگی دیکە دوابخرێت، بەڵام دادگا داواکەی رەتکردووەتەوە.
هەروەها نەتەنیاهۆ لە داواکارییەکەیدا بۆ دادگا پاساوی ئەوەی هێناوەتەوە کە نەیتوانیوە خۆی ئامادەبکات بۆ رۆژی دادگایی بەهۆی سەرقاڵبونی بە کۆبونەوەکان و بڕیاردان.
جێی ئاماژەیە رۆژی 12ـی ئەم مانگەش داواکاری گشتی ئیسرائیل رایگەیاند "باوەڕییان بە پاساوەکەی نەتانیاهۆ نییە و سورن لەسەر ئەوەی دەبێت لە وادەی خۆیدا لەبەردەم دادگا ئامادەبێت".
|