جیهان

ئیسرائیل بەنامەیەک وادەی كۆتایی هاتنی شەڕی لوبنان رادەگەیەنێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەكسیۆس، ئیسرائیل نامەی كۆتایی هاتنی شەڕی لوبنانی رادەستی واشنتۆن كردووە.

ماڵپەڕی ئەكسیۆس لە زاری كاربەدەستانی ئەمریكاوە زانیاری نوێ لەبارەی وەستانی شەڕی ئیسرائیل لە لوبنان ناردنی نامەیەک بۆ واشنتن ئاشکرا دەکات.

ماڵپەڕەكە رونیکردووەتەوە، ئیسرائیل بەڵگەنامەیەكی داوە بە ئەمریكا كە مەرجەكانی گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی لوبنان لەخۆگرتووە، ئەوەشی ئاشکراکردووە کە، ئەمڕۆ ئەمۆس هۆكستاین نێردراوی سەرۆكی ئەمریكا سەردانی بەیروت دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان لەسەر ئەگەری رێگاكانی چارەسەركردنی شەڕەكە بەشێوەیەكی دیپلۆماسی.

ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەش دەکات "بەڵگەنامەی پرەنسیپەكان رێگە بە ئاوارەبووانی هەردوو دیوی سنور دەدات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەمە جگە لە مەرجەكانی دیكەش ئازادیی چالاكی لە ئاسمانی لوبنان بە فڕۆكە ئیسرائیل دەبەخشێت.

ئەکسیۆس راشیدەگەیەنێت "رەنگە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە مەرجەكانی ئیسرائیل كە لە نامەكەدا هاتووە رازی نەبێت".

جێی سەرەنجە، بەپێی داتا فەرمییەكانی لوبنان بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە دوو هەزار و 350 كەس كوژراون و 10 هەزار و 906 كەسی دیكەش برینداربوون كە ژمارەیەكی زۆر ژن و منداڵیشیان تێدایە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە ملیۆنێك كەسیش ئاوارەبوون.
 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.