جیهان

بە درۆن هێرشکرایەسەر ماڵەکەی نەتانیاهۆ

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی زانیارییەکانی حکومەتی ئیسرائیل، بەدرۆن هێرشکراوەتە سەر ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ، لەوبارەیەوە نوسینگەی نەتانیاهۆ رونکردنەوە دەدەن.

حکومەتی ئیسرائیل لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای دەکات 'بەدرۆن هێرشکراوەتە سەر ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەڵام لەوکاتەدا خۆی و هاوژینەکەی لە ماڵ نەبوون".

لەلایەکی دیکەشەوە زانیارییەکان ئەوەیان خستووەتە روو کەلە باشوری لوبنانەوە بەدرۆنێک هێرشکراوەتە سەر ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ لە شارۆچکەی قەیسەریە، دوو درۆنی دیکەش لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە خراونەتەخوارەوە کە ئەوانیش لە لوبنانەوە ئاراستە کرابوون.

لەبەرامبەر ئەو هێرشە درۆنیەدا نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاندووە "لەکاتی هێرشە درۆنییەکەدا نەتانیاهۆ و سارای هاوژینی لە ماڵەوە نەبوون، هیچ بریندارێکیش بەهۆی هێرشەکەوە تۆمار نەکراوە".
2024-10-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.