جیهان

ئیسرائیل دەنگۆی کوشتنی یەحیا سنوار رادەگەیەنێت

نها نیوز - هەواڵەکان

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە چالاكییەكی هێزەكانیاندا لە كەرتی غەززە ئەگەر هەیە لەو چالاکیە یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس کوژرا بێت.

ئاڤیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرای دەکات "لەمیانی چالاكییەكی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە سێ كەس كوژراون".

ئاڤیخای وتیشی "هەریەكە لە سوپای هەواڵگری دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە لەبارەی ئەوەی كە ئەگەری هەیە یەكێك لە كوژراوەكان یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بێت".

وتەبێژەكەی سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەدات "لەم قۆناغەدا هێشتا ناتوانرێت ناسنامەی كوژراوەكان بەشێوەیەكی كۆتایی پشتڕاست بكرێتەوە".

ناوبراو باس لەوەش دەکات "لەنێو ئەو بینایەی كە ئەو سێ كەسە كراونەتە ئامانج، ئاماژەی بونی رفێدراوانی ئیسرائیلی نییە.
 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.