جیهان

جارێکیتر لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر ئیسرائیل


نها نیوز - هەواڵەکان
مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق ئەنجامدانى هێرشێکیان بۆسەر "ئامانجێکى گرنگ" لە باشورى ئیسرائیل راگەیاند و جەختیش لەسەر بەردەوامیی هێرشەکانیان دەکەنەوە.

گرووپی مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "لە درێژەى رێبازەکەمان بۆ رووبەڕووبوونەوەى داگیرکەر و پاڵپشتیکردنى گەلەکەمان لە فەڵەستین و لوبنان و لە وەڵامى ئەو کۆمەڵکوژییەى کە دەرهەق بە منداڵ و ژن و بەساڵاچوان دەکرێت، بەیانى ئەمڕۆ هێرشێکمان بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ئەنجامدا".
 
بەپێی بەیاننامەکەى مقاوەمەی ئیسلامی، هێرشەکەیان بۆسەر (ئوم ئەلرشراش) لە باشورى ئیسرائیل کە بە ئامانجێکى گرنگ ناویان بردووە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە.
 
جەختیش کراوەتەوە کە هێرشەکانیان بەشێوەیەکى بەرفراوان بەردەوام دەبێت.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق ئەنجامدانى هێرشێکیان بۆسەر باکورى ئیسرائیل راگەیاند و ئەم هێرشانەشیان چەندین مانگە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانى ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامییان هەیە.
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.