جیهان

وڵاتێکی زلهێز گورزێکی کەمەر شكێن لە ئیسرائیل دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان ئیتاڵیا ناردنی چەکی بۆ ئەو وڵاتە راگرت.

لە بەیاننامەیەکدا جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەداوە "ئیتاڵیا تا ئەو کاتەی مەترسی بەکارهێنانی چەکی سەربازی هەبێت لەلایەن ئیسرائیلەوە بەرامبەر لوبنان و ناوچە دۆخ ئاڵۆزەکان، وڵاتەکەمان چەک بۆ ئیسرائیل نانێرێت".

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رونیشیکردووەتەوە "نابێت لوبنان ببێتە غەززەی نوێ، و دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل باشوری لوبنان رۆما دەستبەجێ پێدانی هەر مۆڵەتێکی نوێی بۆ هەناردەکردنی چەک بۆ تەلئەبیب راگرت، بۆیە هیچ کام لەو رێککەوتن و گرێبەستانەی لەدوای ٧ـی تشرینی یەکەمەوە واژۆکراون جێبەجێ نەکراون".

پێشتریش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە وتارێکیدا بە رادیۆی فرانس ئینتەر رایگەیاندبوو، راگرتنی ناردنی چەکی سەربازی بۆ تەلئەبیب بۆ هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە یەکەم هەنگاوە بۆ چارەسەری سیاسی بۆ ناکۆکییەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەینی رابردوو نۆ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا (یۆنان، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، قوبرس، ماڵتا، پورتوگال، سلۆڤینیا، فەڕەنسا و کرواتیا) پشتگیرییان لە راگرتنی ناردنی ئەو چەکانە کردووە بۆ ئیسرائیل کە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بەکاردەهێنرێن.
 
2024-10-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.