سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا و پەیامی هەیە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران راگەیەندرا و مەسعود پزیشکیان بوو بە نۆیەمین سەرۆکی وڵاتەکە. لە لێدوانێکدا دەڵێت "دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین.
بەپێی میدیا ئێرانییەکان، لە 14-هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێراندا، مەسعود پزیشکیان، لە کۆی 30 ملیۆن و 573 هەزار و 931 دەنگ، 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێنا و بووە نۆیەمین سەرۆک کۆماری وڵاتەکە.
لە بەرامبەریشدا، سەعید جەلیلی، کە کاندیدێکی دیکەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بوو، 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگی بەدەستهێنا.
مەسعود پزیشکیان لە یەکەم لێدوانی دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران وتی "دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین، هەموومان خەڵکی ئەم وڵاتەین.
|