هه‌ركه‌س هاوسه‌رگیریى له گه‌ڵ كچه ئه‌ڵمانیه‌ك بكات پاسپۆرتى ئه‌و وڵاته‌ى پێده‌درێت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:
میدیاى ئه‌ڵمانى هه‌واڵێكى سه‌رسوڕهێنه‌رى سه‌باره‌ت به بڕیارێكى نوێى ئه‌و وڵاته بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:"هه‌ركه‌س هاوسه‌رگیریى له گه‌ڵ كچه ئه‌ڵمانیه‌ك بكات، دواى چوار ساڵ، وه‌ڵام وه‌رده‌گرێت و پاسپۆرتى ئه‌و وڵاته‌ى پێده‌درێت".
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، نزیکەی چارەکێکی ئەوانەی بە شێوەی یاسایی دانیشتووی ئەڵمانیان، وڵاتینامەی ئەو وڵاتەیان نییە (واته مافى مانه‌وه یان پاسپۆرت یان ئیقامه‌یان نییه)، زۆرێكیش له‌وانه زیاتر له 10 ساڵ ده‌بێت له‌و وڵاته ده‌ژین زۆرینه‌شیان تورك و كوردى باكورى كوردستانن و ئه‌ڵمانیا هیچ مافێكى هاوڵاتیى ئه‌و وڵاته‌ى پێنه‌داون.
بەپێی ئاسانکارییە نوێیەکان، کۆچبەران بە پێنج ساڵ دەبنە هاووڵاتیی ئەڵمانیا، به‌ڵام ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵ هاووڵاتییەکی ئەڵمانیا کردبێت، بە چوار ساڵ وەریدەگرێت، هەندێک کۆچبەریش کە کاری تایبەتیان بۆ کۆمەڵگەی ئەڵمانی کردبێت، دەکرێت بە سێ ساڵ ببنە هاووڵاتیی وڵاتەکە.
|