ئیسرائیل په‌یامێكى به‌په‌له‌ى هه‌یه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
به پێى میدیاى ئه‌ڵمانی، بۆ یهكهمجارو پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كانى هه‌فته‌ى ڕابردووى، وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل په‌یامێكى گرنگ ئاراسته‌ى حزبوڵڵاى لوبنان ده‌كات و ده‌ڵێت:"ئێمه شه‌ڕمان ناوێت و نامانه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه بكه‌ین".
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی هه‌واڵێكى له‌زارى یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیله‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه وتوویه‌تى:"ئیسرائیل هیچ كاتێك شه‌ڕى ناوێت و ناشیەوێت شەڕ دژی حزبوڵڵا لە لوبنان بکات، ئه‌مه به واتاى ئه‌وه نییه سوپاى وڵاته‌كه‌مان لاواز بێت به‌پێچه‌وانه‌وه سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ شەڕ".
وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل دوێنێ سه‌ردانى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى كرد له نزیک سنووری باکووری ئیسرائیل و لوبنان، به سوپاى وڵاته‌كه‌ى وتووه، "ئێمە کار لەسەر چارەیەکی سیاسی دەکەین، ئەمە هەمیشە باشترین بژاردەیە، ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵام ئامادەین بۆ شەڕ، ئەگەریش حزبوڵڵا شەڕ هەڵبژێرێت، ئێمە دەزانین چی دەکەین، ئەگەر ئەوان ئاشتی هەڵبژێرن، ئێمە وەڵامی گونجاو دەدەینەوە".
لە سەرەتای شەڕی غەززەوە ڕۆژانە پێکدادان لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە سەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان به‌رده‌وامه، گرژییەکانی نێوانیشیان لەمدواییانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەیسەندووە، زۆرێک لە وڵاتان داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کردووە لوبنان بەجێبهێڵن، به‌وپێیه‌ى ترس له شه‌ڕێكى زۆر گه‌وره هەیە لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان كه پێشبینیده‌كرێت ئێران و ئەمریکاش له‌و شه‌ڕه‌وه بگلێن.
|