کەشناسی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پلەی گەرما بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و بە هۆیەوە شەختە دروست دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەوردا دەگۆڕێت و درەنگانی شەویش شەپۆلێکی نمە بارانی پچڕ پچڕ ناوچە جیاکان دەگرێتەوە.
ئاماژەشیدا بەوەی لە کاتەکانی بەیانی زوو، نزمترین پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکەمان دەگاتە ژێر سفری سیلیزی و شەختە دروست دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام :11 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک :12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
|