ئەمریکا پەیامێک بۆ عێراق دەنێرێت
نها نیوز-هەواڵەکان
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات، کاربەڕێکەری کاروباری باڵیۆزخانەکە دەڵێت "بە هەر ناو و ناونیشانێک نابێت گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراقدا بکەن."
جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، بەشداری کردنی ئەو گرووپە چەکدارانە لە حکومەتی نوێی عێراقدا، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دژی بونیادنانی هاوبەشییەکی بەهێز و درێژخایەنە لە نێوان بەغدا و واشنتن.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، جۆشوا هاریس لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هاریس هۆشداریی دا، بوونی ئەم گرووپانە لەناو جومگەکانی حکومەتدا، نەک هەڕەشە لە سەقامگیری و ئابووریی عێراق دەکات، بەڵکو بنەماکانی هاوبەشیی نێوان بەغدا و واشنتن تێکدەدات، جەختیی کردەوە، پێویستە ڕێکاری دەستبەجێ بگیرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپانەی کە ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکەن و دەبنە هەڕەشە بۆ سەر سەروەری و سەقامگیریی عێراق
|