عێڕاق

کاندیدی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دیاریكرا

نهانیوز-هەواڵەکان

 ئەندامێکی خوولی نوێی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانی عەزم (موسەننا سامەڕائی) بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە.

 ئەمڕۆ شەممە 27ی کانونی یەکەمی 2025 مەحمود قەیسی، ئەندامی خوولی نوێی پەرلەمانی عێراق پشتڕاستی کردەوە، کە هاوپەیمانی عەزم (موسەننا سامەڕائی) بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە.

قەیسی لە هەژماری فەرمی خۆی لە (X) رایگەیاند  ئەمڕۆ چەكوشەكە لە دەستی سەرۆکی عەزمدا دەبێت، مافێکە لەسەر بنەمای پێوەرە بابەتییەکان و دیدێکی بەرپرسیارانە، هەروەها ڕەنگدانەوەی پێویستی ئێستایە بۆ بڕیارێکی هاوسەنگ کە بە خۆڕاگری و حیکمەتەوە سەرکردایەتی دامەزراوەی یاسادانان بکات”.

جەختیشی كردۆتەوە، موسەننا سامەڕائی سەرۆكی پەرلەمانە.

بەپێی مەرسومی سەرۆك كۆماری عێراق، دەبێت ڕۆژی دوو شەممە 29-12-2025 یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و پەرلەمانیش كارنامەی بڵاوكردەوە، كە سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ‌ و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەخۆی دەگرێت.

2025-12-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.