بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستگیرکرا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە، بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستگیرکرا و ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو برا بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، یەکێک لە بکوژەکان خۆی کوشتووە و دووەمیش دەستگیرکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بکوژەکان پۆلیسبوون و هاوڕێی ئەفسەرە کوژراوەکەبوون.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ عەقید زەید عادل بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی عەرەفە لە شاری کەرکوک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەستـ.ـڕێـ.ـژی گـ.ـولـ.ـلەی لێـ.ـکرا و گیـ.ـانیـ.ـلەدەسـ.ـتدا.
|