شارەزایەکی ئابووری مەترسییەکی گەورە ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی ئابووری مەترسییەکی گەورە ئاشکرا دەکات و دەڵێت"6 هه‌زار مووچه‌خۆری پله تایبه‌ت له عێراق هه‌ن کە مووچەی ساڵانەیان 420 ملیار دیناره".
چوارشەممە 17ی کانوونی یەکەم نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی كه "دوو جۆر مووچه‌خۆری پله‌تایبه‌ت له عێراق هه‌ن كه یه‌كه‌میان 768 مووچه‌خۆرن و دووه‌میان 5 هه‌زار و 319 مووچه‌خۆرن و سه‌رجه‌میان ده‌كاته 6087 مووخۆر".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "كۆی گشتی ئه‌و مووچه‌یه‌ی ساڵانه به‌و پله‌تایبه‌تانه ده‌درێت 420 ملیار دیناره".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌وه‌ش گرنگتر پێداچوونه‌وه‌یه به ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌یاندا كه په‌یوه‌ندییان به هاندان و پاداشت و ده‌رماڵه و پاسه‌وانی و خزمه‌تگوزاری و ئیمتیازاته‌كانی تره‌وه هه‌یه كه پێكه‌وه چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌كات كه وه‌ك مووچه به پله تایبه‌ته‌كان ده‌درێت".
|