نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچە راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش بە خەرجنەکراو تۆمار دەکرێن و ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکرد، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ مسۆگەرە، پاش رەوانەکردنی 120 ملیاری داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغداد، وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەکە دەکات.
سەبارەت بە مووچەکانی مانگی 11 و 12 وتیشی، بەپێی یاسا، ئەو دوو مووچەیەی کە ماون، لە وەزارەتی دارایی عێراق بە “خەرجنەکراو” تۆماردەکرێن و پاش ساڵی نوێ خەرجدەکرێن.
هاوکات سەرچاوەیەکیتر لە وەزارەتی داریی هەرێم ئاماژەی بەوەدا " (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی ئەوەی داوە كە هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی پێش هاتنی پشووی سەری ساڵ پارەی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی هەرێم دەكەن."
|