عێڕاق

فوئاد حسێن: هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق وەك خۆی ماوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق  رایگەیاند" هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق وەك خۆی ماوە"، دەشڵێت" واشنتۆن بەشداری گروپەكان لە حکومەت رەتدەکاتەوە".

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ الحدپ رایگەیاند" پێشێوییە هەرێمایەتیەكان زۆرترین كاریگەری هەیە لەسەر عێراق و هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق وەك خۆی ماوە".

وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت" گفتوگۆی ناوخۆیی ناو پێكهاتەكان تا ئێستا نەگەیشتووتە لێكگەیشتنی کۆتایی سەبارەت بە یەكلایكردنەوەی کاندیدەکانی سێ سەرۆكایەتیەكە".

فوئاد حسێن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە واشنتۆن بەشداریکردنی گروپە چەكدارەكان لە حکومەت رەتدەکاتەوە، قسەكردن لەبارەی دۆسییەی ئەو گروپانە تایبەتە  تەنها بە قەوارە سیاسییەکانی عێراق و دەشڵێت" واشنتۆن هیچ مەرجێکی راستەوخۆ بەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا ناسەپێنێت".

 
2025-12-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.