کوردستان

ڕێکخراوی پەیامنێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕێکخراوی پەیامنێران لە راگەیەنراوێکدا هۆشداری دەدات لە دەسترێژی بۆ سەر پەیامنێران و دەڵێت" لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا و بەهۆی گرژییەکانی گوندی لاجانەوە، ڕۆژنامەوانان کەوتنەبەردەم پەلاماری هێزەئەمنییەکان"، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە دیمەنی توندوتیژی لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەگەیە لایەنە نێودەوڵەتییەکان.

 و لە نوێترین پێشهاتیشدا هێزێکی دەمامکدار هێرشیانکردەسەر تیمێکی خانمە ڕۆژنامەوانێکی کەناڵ8، لەکاتێکدا لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنانداین .

سێشەممە 2ی تشرینی دوەم هۆزان قادر، سەرۆکی ڕێکخراوی پەیامنێران بە میدیاکانی راگەیاند" ئەمڕۆ بینیمان هێزێکی دەمامکدار، هێرشیانکردەسەر شەیما ئەحمەدی پەیامنێری کەناڵ8، لەکاتێکدا ئێمە لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنانداین".
هۆزان قادر دەشڵێت" هێزە ئەمنییەکان دەست لە ڕۆژنامەوانان ناپارێزن،  ناوچەکە ژینگەیەکی لەبار نییە بۆ ڕۆژنامەوانان".

سەرۆکی ڕێکخراوی پەیامنێران باسیلەوەشکرد، ئەو دیمەنانەی ئەمڕۆ بینیویانە کە هێرشدەکرێتەسەر پەیامنێران، دەگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان.

 
2025-12-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.